کانونی یه‌که‌م 15, 2017 20:08 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی تورکیا لە پەیمانشکێنی یەکانیی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر یارمەتییەکانی دراوی بۆ ئاوارەکان

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە پەیمانشکێنی یەکانیی کاربەدەستانیی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر یارمەتییەکانی دراوی بۆ ئاوارەکانی سوری و عێراقی لە تورکیا ڕەخنەی گرت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ،"بنعەلی ییلدریم" ڕۆژی هەینی لە دانیشتنێک بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی ئاوارەکان لە ئانکارا وتی: یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی دابوو بۆ خەرج وبەرجی ئاوارەکانی سوری وعێراقی کە لە تورکیا دان، لە ساڵانیی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ بڕی سێ ملیارد یۆرۆ و جگە لەوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ یش ٣ ملیار یۆرۆی دیکە بە تورکیا یارمەتی بدات بەڵام تا بە ئێستا ئەم یەکێتییە وادەی خۆی لەمبارەوە جێبەجێنەکردووە .

 ئەو هەروەها وتیشی: یەکێتی ئەروپا تا بە ئێستا ٨٩٩ ملوین یۆرۆ بۆ ئاوارەکان ڕژاندووە تە حیسابی تورکیا .

 سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەروەها وتی: تورکیا هەر ئێستا میوانداریی پتر لە ٣ ملوین ئاوارەی سوری وعێراقی یە و تا بە ئێستا نزیک ٣٠ ملیار دۆڵاڕی بۆ ئەوان خەرج کردووە .

سەرپەیڤ