کوژرانی سێ کەس لە کەوتنە خواری فڕۆکەی سەربازیی تورکیا
کانونی دوھەم 17, 2018 16:27 Asia/Tehran
فڕۆکەیەکی سەربازیی تورکیا لە پارێزگەی سپارتا کەوتە خوارێ و سێ سەرنشینەکەی کوژران .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، دوابەدوای کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا لە پارێزگەی سپارتا ، سێ کەس کوژراون .
بەپێی نووسینی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ئەم فڕۆکە سەربازییەی بارهەڵگرە لە چەشنی CASA بووە کە بە هوی کەوتنە خوارەوە، دوو فڕۆکەوانەکەی و ئەندازیارێکی گیانی خۆیان لە دەست داوە .