کانونی دوھەم 17, 2018 19:31 Asia/Tehran
  • ئەمریکاو تورکیا سەبارەت بە ھێزە سنوورپارێزەکانی باکووری سووریا پێکەوە وتووێژ دەکەن

وتەبێژی پێنتاگۆن باسی وتووێژی ئەمریکا لەگەڵ تورکیای کرد سەبارەت بە پێکھێنانی ھێزی ئاسایشتی لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی کوڕدەکانی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئاناتۆلیەوە، ئێریک پاھون وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا( پێنتاگۆن) وتوویەتی: ئەمریکا ئاگای لە نیگەرانییەکانی تورکیایە سەبارەت بە بڕیاری واشێنگتۆن بۆ پێکھێنانی ھێزی ئاسایشیی لە باکووری سووریاو لەم پەیوەندییەدا لەگەڵ ئانکارا وتووێژ دەکات.

ئێریک پاھون وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا( پێنتاگۆن) وتووشیەتی: ئێمە پەیوەندییەکی نزیکمان لەگەڵ تورکیادا ھەیە کە ھاوپەیمانمانە لە ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵسی داو ھەر بۆیە سەبارەت بە پێکھێنانی ھێزی ئاسایشتی لە باکووری سووریا لەگەڵ سووریا وتووێژ دەکەین. لە سەرەتای ئەم حەوتەیە میدیاکانی ڕۆژئاوا باسی بڕیاری ئەمریکایان کردووە بۆ پێکھێنانی ھێزێکی ٣٠ ھەزار کەسی داگری کوردەکانی سووریا کە ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی تورکیاو سووریاو ڕووسیادا بەرەوڕوو بووەتەوە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا کاربەدەستانی تورکیا لەوانە ڕەجەب تەیب ئەردوغان قسەی توندوتیژیان دژی ئەمریکا کردووە.

بیناڵی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیاش لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پێکھێنانی ھێزی سنوورپارێزی ٣٠ ھەزار کەسی لە سووریادا بریتی لە ئەوکوردانەی لە لایەن واشێنگتۆنەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، ڕایگەیاند: سنوورەکانی باشووری تورکیا درێژەی ھەمان سنوورەکانی ناتۆ دێتە ئەژمار. ئایا بەرپرسایەتیی دابین کردنی ئاسایش و پاراستنی سنوورەکانی ناتۆ دەخرێتە ئەستۆی تاقمگەلێکی تیرۆریستەوە؟

سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتیشی: ئێمە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە تەواوی سنوورەکانی خۆمان پارێزگاری دەکەین و پێمان دەکرێ وەڵامی ھەرچەشنە ھەوڵێکی تیرۆریستیی دژی وڵاتەکەمان بدەینەوە.