کانونی دوھەم 24, 2018 10:22 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفوونی پوتین و ئەردوغان/ جەختکردنەوەی ڕووسیا و تورکیا لە سەر پاراستنی دەستەڵاتداریەتی سووری

کۆشکی کرملین شەوی چوار شەممە لە بەیاننامەیەک دا باسی لە وتووێژی تەلەفوونی " ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا و " ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی سووریا و ڕەوشی شاری "عەفرین" کرد .

کۆشکی کرملین لەم بەیاننامەیە وتیشی پووتین و ئەردوغان لەم  وتووێژی تەلەفوونییە دا لە سەر گرنگایەتی درێژەی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بە گوێرەی بنەماکانی پاراستنی یەکێتی ، سەروەری و ڕێزگرتن لە مافی دەستەڵاتداریەتی ئەو وڵاتە جەختیان کردەوە .

  سوپای تورکیا لە ڕۆژی هەینییەوە بە کەڵک وەرگرتن لە یەکەی تۆپخانەیی خۆی  دەستی داوەتە گوللـە باران کردنیی بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سوریا لە شاری " عەفرین" دا .

 ئۆپەراسیۆنی زەمینی سوپای تورکیا یش بە ناوی " لقی زیتوون" لە ئێواڕەی شەممەوە لە عەفرین دەستپێکراوە .

 تورکیا بەر لەوەیش ئۆپەراسیۆنیکی بە ناوی " قەلغانی فورات" لە باکووری سوریا دا ئەنجام دابوو. دیمەشق بە جاران لە ئۆپەراسیۆن و ئامادە بوونی نایاسایی سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی خۆی دا ڕەخنەی گرتووە.

 کاربەدەستانی تورکیا بروایان وایە، تاقمەکانی کوردی  لە وان پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سوریا (پە یە دە) بە پشتگریی ژمارێک لە وڵاتانی بیانیی لە وان ئەمریکا و هەروەها پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پە کەکە ) بە تەمای پێکهێنانی وڵاتێک و یان ناوچەیەکی سەربەخۆی وکوردنشینن لە باکووری سوریا و باشووری سنوورەکانی تورکیا دا.ئانکارا بە بیانووی خەبات دژی ئەم گرووپانە دەستدرێژیی دەکاتە سەر خاکی سوریا .

سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا و تورکیا هەروەها مەسەلەکانیی هاوپێوەند بە کارو باریی بەرایی بەڕێوە چوونیی  کۆنگرەی دانووستانی نیشتمانی سوریایان لێکدایەوە . ئەم کۆنگرەیە بڕیارە، ٢٩ و ٣٠ ژەنیڤەریی لە شاری "سوچی" ڕوسیا دا بەڕێوە بچێت .

 ڕێککەوتن لە بارەی بەڕێوە چوونی کۆنگرەی دانووستانیی نیشتمانی سوریا، لە درێژەی کۆبوونەوەی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ ی سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لە ڕوسیا دەستکەوتووە .

 لەم کۆنگرەیە دا بڕیارە نوێنەرانی چین و توێژە جۆر بە جۆرەکانی سوریا لە وان لیژنەیەک لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە و ڕەوتێکی بەربڵاوی بەرهەڵستکارانی سوری بەشداریی و بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا وتووێژ بکەن .

 قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و نەیارانی دەوڵەتی یاسایی و جەماوەری دیمەشق بۆ گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی رژیمی زایۆنی دەستپێکرا.

سەرپەیڤ