شوبات 03, 2018 08:25 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئوروپا: گۆڕانکارییە مافەوانییەکان لە تورکیا جێی نیگەرانین

یەکێتیی ئوروپا بەدەربڕینی نیگەرانی لە گۆڕانکارییە مافەوانییەکان لە تورکیا، خوازیاری ئازادکرانی رۆژنامەوانانی زیندانی لەو وڵاتە بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی و یوهانس هان کۆمیسێری پەرەی یەکێتیی ئوروپا دوێنێ هەینی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، گۆڕانی بڕیاری دادگەی تورکیا بۆ ئازادکرانی تانەر کیلیچ سەرۆکی نووسینگەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە، نوێترین نموونەیە لە گۆڕانکارییە جێ نیگەرانییەکان کە پێشێلکەری حکومەتی قانون و هەروەها سەربەخۆیی و بێلایەنیی دەزگەی دادەوانی لە تورکیایە.

لەو بەیاننامەدا هەروەها باسی ئەوە کراوە کە؛ جێ بەجێ نەکرانی بڕیارەکانی دادگە بۆ وێنە بڕیاری ئەم دواییەی دادگەی یاسای بنەڕەتیی تورکیاو درێژەی قۆڵبەست کرانی دوو ڕۆژنامەوانی ئەو وڵاتە لەگەڵ پێشێلکرانی یاسا، شک و دڕدۆنگیی جیددی لەمەڕ قەرەبووی مافەوانیی کارا لە تورکیا دروست دەکا.

دادگەیەک لە ئەستەمووڵ رۆژی پێنج شەممە بڕیاری پێشووی(چوارشەممە)ی خۆی لەمەڕ ئازادکرانی بە مەرجی دانانی وەسیقەی سەرۆکی نووسینگەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەتورکیای گۆڕی و ڕایگەیاند، کیلیچ دەبێ لەماوەی دادگەییکران لە زینداندا بمێنێ.

تانەر کیلیچ بەتۆمەتی ئەوەی کە سەر بە گویلەنە  گیراوە.

سەرپەیڤ