شوبات 16, 2018 18:18 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا، باکووری رۆژهەڵاتی عەفرینی سووریای بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەگەلێکیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عەفرین هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەڵەبی سووریا بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی کەناڵی ئەلعالەم، دوای ڕاگەیاندنی میدیاکان لەمەڕ ڕێککەوتنی کوردەکانی ئامادە لە عەفرین لەگەڵ دەمشق لەسەر هاتنی سوپای سووریا بۆ ئەو شارە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکاریی تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چەند جار ناوچە گەلێکیان لەشارۆچکەی شران و ئاوایی بافیلۆن لەباکووری ڕۆژهەڵاتی عەفرین بۆردومان کرد.

ماڵپەڕی بەرهەڵستکاری "عنب"یش ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیا و هێزەکانی ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا کۆنترۆڵی شەش ئاوایی لە میحوەری بولبول لەدەورووبەری عەفرینیان گرتەدەست و توانیان میحوەری ڕاجوو بلکێننە میحوەری شێخ حەدید.

هەواڵدەریی"انها" سەربە کوردەکانی سووریاش رایگەیاند، تورکیا لە تیرۆریستانی داعش لە پەلامارەکانی بۆسەر عەفرین کەڵک وەردەگرێ.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هەواڵگەلێک بڵاو کرایەوە لەمەڕ گیرانی تیرۆریستانی داعشی ئامادە لە ئیدلەب، بەڵام واپێ دەچێ حکومەتی تورکیا پاش ڕێککەوتن لەگەڵیاندا، بیانگوازێتەوە بەرەکانی شەڕ لە جندرێس.

سەرپەیڤ