نیگەرانی دەربڕینی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە دۆخی ئابووری
سەرۆک وەزیرانی تورکیا دابەزینی ئاستی سوودی بانکیی بۆ باشتر بوونەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە بە پێویست زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " بینالی ئییلدریم لە دانیشتنێکدا لە ئانکارای پێتەختی تورکیا بە نیگەرانی دەربڕین لە دۆخی نالەباری ئابووریی ئەو وڵاتە وتی : بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ئابووریی ئەو وڵاتە دەبێ نرخی هەڵاوسان بۆ خوارەوەی ژێر سەدی حەوت دابەزێ . پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کوماری تورکیا بە جاران لە وتەکانی خۆیدا بۆ بانکەکانی ئەو وڵاتە بە هۆی کەم نەکردنەوەی ئاستی سوودی بانکی و هەروەها وەرگرتنی سوودگەلی نائاسایی و زۆر وشداریی دا بوو . ڕێکخراوی ئاماری تورکیا نرخی هەڵاوسانی ساڵی 2017 لەو وڵاتەی زیاتر لە 12 لە سەد ڕاگەیاندووە . بە پێی ڕاگەیەندرانی دامەزراوەکانی دارایی تورکیا ، ڕادەی مام ناوەندیی ئاستی سوودی بانکەکانی ئەو وڵاتە زیاتر لە سەدی یازدەیە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە تورکیا بە هۆی کودەتای بی ئاکامی ئەو وڵاتە و ئامادە بوونی سەربازییانەی لە سووریا و عێراق باجێکی قورسی داوە .