ئادار 22, 2018 13:59 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی دەیان کەس بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ تاقمی گوێلەن لە تورکیا

ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا ٩٥ کەسیان بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ تاقمی گوێلەن لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی ، لە درێژەی ڕاپێچ کردن و  لێکۆڵینەوە لە کەسانی ھاوپەیوەند بە تاقمی گوێلەن بە پێی فەرمانی دادئەستێنی تورکیا لانیکەم ٩٥ کەس لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی ئەو وڵاتەوە لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا قۆڵبەست کراون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرلەمە دەوڵەتی تورکیا ژمارەی قۆڵبەستکراوانی ھاوپەیوەند بە تاقمی گوێلەنی نزیکەی ١٧٠ ھەزار کەس ڕاگەیاندووەو پێشی داگرتووە کە ئەمانە بەشێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لە کودەتا سەرنەگرتووەکەی ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٦ی تورکیادا ڕۆڵیان ھەبووە.

دەوڵەتی ئانکارا فەتحوڵڵا گوێلەن بە ھۆکاری  کودەتاکەی 15ی ژولای ٢٠١٦ دەزانێت و ھەربۆیە دەستبەجێ دوای ئەو ڕووداوە، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی.

سەرباری ئەمەش گوێلەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دەست هەبوونی لە کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو، دەوڵەتی ئانکارا بە سەرکوت کردن و داپڵۆساندن و لەنێو بردنی دەنگە نەیارەکان تۆمەتبار دەکات.