ئادار 24, 2018 11:12 Asia/Tehran
  • لابرانی بایکۆتەکانی سەر تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە

کۆنگرێسی ئەمریکا بایکوتە سەپێندراوەکان بەدژی تورکیای سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی یەکێک لە فەرمانبەرانی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئەستەمووڵی تورکیاو هاوکاری لەگەڵ تاقمی گوێلەنی سڕیەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، ئەم بایکۆتانە دوای ئەوە بەدژی  تورکیا سەپێندرا  کە  دەزگەی دادی ئەم وڵاتە  ماوەیەک لەمەوبەر  کەسێکی  بە ناو رانسون لە فەرمانبەرانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە  ئەستەمووڵ  بە تاوانی  سیخوڕی  و هاوکاری لەگەڵ تاقمی گوێلەن، وەک هوکاری کودەتای پازدەی ژووئیەی 2016 لە تورکیا گرت کە ئەم پرسەی  بووە  هۆی توورەیی  کاربەدەستانی ئەمریکی  .

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دەوترێت کە رانستون  بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ تاقمی گوێلەن و پەکەکە  ڕەنگە سی و پێنج ساڵ  لە بەندکرانی بۆ ببڕێتەوە  .

ئەم کارەی دەوڵەتی تورکیا بووەتە   هۆی ئەوەی  پێوەندی نێوان دوو وڵاتی ئەمریکا و تورکیا ئاڵۆز بێت.

سەرپەیڤ