نیسان 22, 2018 20:08 Asia/Tehran
  • سەرۆکی هاوبەسی هە دە پە: تورکیا بە شەڕخوازییەکانیی زوڵم لە هەموو گەلانی ناوچە دەکات

هاوسەرۆکی پارتی دێمۆکراتیکی گەلانی تورکیا بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی حکوومەتی تورکیا بە سیاسەتی شەرخوازانەی دەر یحق هەموو گەلانی ناوچەکە زوڵمی کردووە ، وتی: هیوای هەموو خەڵکی ناوچە بە ٢٤ ژوئەنە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس، سزایی تەملی، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا لە قسەگەلێک دا بە ئاماژە بە ڕۆیشتنی تورکیا بۆ سەردەمێکی یەکجار هەستیار وتیشی: مەزنایەتی سیاسی تورکیا بە لەپێشگرتنی سیاسەتەکانی شەڕخوازانە نەک تەنیا خەڵکی تورکیا ، بەڵکوو خەڵکی ناوچەکەیش دەخاتە بەر زوڵم . ڕۆژی کۆتایی دان بەم ئازارە ٢٤ـی ژوئەنە. هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا وتی نەک تەنیا خەڵکی تورکیا  بەڵکوو هیوای  خەڵکی  ناوچە و گەلی  سوریا و عێراق بە هەڵبژاردنەکانیی  داهاتووی تورکیایە. چوونکا لە دەستەکانیی ئەم مەزنایەتی سیاسی شتێک جگە لە سیاسەتەکانی جەنگی نەماوەتەوە .ئەو وتی: حکوومەتی تورکیا هەموو بایخ و بەهاکانی ووشکاندووە و ئێستا لە جێگەیەک دایە کە ڕادەگەینێت " ئەگەر بڕیار بۆ هەڵبژاردنەکانیی بەروەختمان نەدەگرت بەرەو ڕووی بوومە لەرزەیەکی گەورە دەبووین".

 ڕێبەری پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی  تورکیا وتی بوومە لەرزەی سیاسی لەمێژە لە تورکیا ڕوویداوە. ئێوە جارێکی تر بە ئیدعای ئەمەی گەلەکەمان لەم وێرانیانە ڕزگار دەکەنەوە خەریکی فریو دانی خەڵک ،کارگێران، ئافرەتان و...هەمووانن.