نیسان 26, 2018 21:02 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان یاسای هاواهەنگ کردنی یاساوڕێساکانی هەڵبژاردنیی تورکیای مۆر کرد

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا یاسای هاواهەنگ کرانی سیستەمی هەڵبژاردنیی تورکیا کە بەگوێرەی ، ژماری یاسادانەران لە پەرلەمانی تورکیا زیاد دەکا، مۆر کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئانادۆلۆ، بەگوێرەی یاسای نوێ، کەسێک زیاتر لە دوو دەورە سەرۆک کۆماریی ناتوانێ وەک کاندیدا ئامادە بێ و هەروەها شارومەندانی تورک کە دانیشتووی وڵاتانی دیکەن، دەتوانن دەنگەکانیان هەتا سێ رۆژ پێش رۆژی هەڵبژاردن بخەنە نێو سندوقەکانی دەنگدان.

بەپێی یاسای نوێ هەروەها ژماری یاسادانەران لە پەرلەمانی تورکیا لە٥٥٠ بۆ٦٠٠کەس زیاد دەکا. هەروەها لەو یاسایەدا، سەرۆک کۆمار دەتوانێ پاش سەرکەوتن لەهەڵبژاردنەکان، پەیوەندییەکەی لەگەڵ پارتەکەی بپارێزێ و پۆستی سەرۆک وەزیریی نامێنێ.

هەرلەو پەیوەندییەدا، کەماڵ قلیچدارئۆغڵو ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ مەرال ئاکشنر ڕێبەری پارتی تازە دامەزراوی نیک دیداری کردو لەگەڵ ناوبراو لەبارەی بەرنامەی هاوبەش لەهەڵبژاردنیی پێش وەختەی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی وتووێژی کرد.

پارتی کۆماریخوازی گەل، یەکشەممەی ڕابردوو رایگەیاند، پانزە کەس لەنوێنەرانی ئەو پارتە پەیوەستی پارتی نیک بوون هەتا ئەو پارتە بیست نوێنەری پێویست بۆ پێکهێنانی گرووپێکی پەرلەمانیان هەبێت و بتوانێ لەهەڵبژاردنەکاندا ئامادەبێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە دەگوترێ، مەرال ئەکشەنر سەرۆکی پارتی نیک، جێگەو شوێنێکی شیاوی بۆ ڕکابەریی لەگەڵ ئەردۆغان هەیە. هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی و پەرلەمانیی تورکیا بڕیارە ٢٤ی ژۆئەنی ئەمساڵ بەڕێوە بچێ.

سەرپەیڤ