May 23, 2018 19:16 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە سەر ناردرانی ھێزی نێونەتوەیی بۆ فەلەستین

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە ئاراستەی پشتیوانی کردن لە فەلەستینییەکان لە بەرامبەر داگیرکاری و تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە سەر ناردرانی ھێزی نێونەتوەیی بۆ فەلەستین پێی داگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین، مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئانکارا بەنیازە بە ھاوکاریی کۆمەڵێک لە وڵاتان، ھێزی نێونەتەوەیی بۆ پشتیوانی لە فەلەستینییەکان و قودس و لێکدانەوەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی بنێرێت.

چاووش ئوغلو وتیشی: ئەگەر ڕژێمی زایونی بۆ تاوانکارییەکانی لێپێچینەوەی لێ نەکرێت، ئەو تاوانانەی توندوتیژتر دەکاتەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا پێی داگرت: ئانکارا خەریکی لێکدانەوەی ناوەڕۆکی ئەو بایکۆتانەیە کە بەسەر ئەو وڵاتانەی دا دەسەپێنێت کە باڵوێزخانەکانیان بۆ قودس دەگوازنەوە.

پێشتریش مەولوودچاووش ئوغلو وێڕای ئاماژە کردن بە نەیارەتیی جیھان لەگەڵ ھەنگاوی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیرکراو، ڕایگەیاند بوو کە ئەم بابەتە لە دادگەی نێونەتەوەیی دا پێ و شوێن دەگرێت.

گەڵاڵەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس لەگەڵ کاردانەوەی توندی فەلەستینییەکان و کۆمەڵگای جیهانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

ناتانیاهۆ بەردەوام ترەمپی وەک پشتیوانێکی بەهێزی ڕژێمی داگیرکەری قودس ناساندووە . بەڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیب لە چوارچێوەی بڕیارەکەی شەشەمی دیسامبەری ٢٠١٧ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو لە تەلەبیبەوە گوێزرایەوە بۆ قودسی داگیرکراو

سەرپەیڤ