حوزه‌یران 18, 2018 17:20 Asia/Tehran
  • پیداگری بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەر پێویستی ڕاوەستان لە بەرانبەر ئەمریکا وئیسراییل

بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری داهاتووی تورکیا لە سەر پێویستی ڕاوەستانی دەوڵەت ونەتەوەی ئەم وڵاتە لەبەرانبەر گەڵاڵەکانی ئەمریکا وئیسراییل لە تورکیا پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، دۆغو پرینچک" سەرۆکی حیزبی وەتەنی تورکیا و بەربژاری ئەم حیزبە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وتی: ئە مریکا بە هەڕەشە، زەخت وگوشار وفیتنە وشەڕاشویی ئەرزی ، بازاڕی ماڵی وئابووری تورکیا ی خستووەتە مەترسیەوە وکاتی ئەوە گەیشتووە هەتا دەوڵەت ونەتەوەی تورکیا بۆ تێپەڕین لەم گیرەوکێشانە لە بەرانبەر نەخشە وپیلانە کریتەکانی واشنتۆن ڕاوەستن. وتیشی: ئەگەربێتۆو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٤ی ژوئەنی تورکیا سەرکەوێت پەرەی هاوکاریەکانی ئابووری وئەمنیەتی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە لەوان کۆماری ئیسلامی ئێران وسووریا وهەروەها وڵاتانی چین وڕوسیا لە سەرەتی بەرنامەکانی خۆی دادەنێت هەتا ئابووری تورکیا رەونەق وگەشە پەیدا بکات. هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری سەرۆک کۆماری وپەرلەمانی تورکیا یەکشەممەی داهاتوو ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٨ لە سەرانسەری ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت/. 

سەرپەیڤ