حوزه‌یران 21, 2018 01:05 Asia/Tehran
  • ئەگەری دووبارە بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە لایەن هاوپەیمانی کۆماری گەل

ڕێبەری پارتی بزوتنەوەی نیشمانخوازی تورکیا باسی ئەگەری دووبارە بوونەوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کردووە لە کاتی ناکامبوونی هاوپەیمانی کۆماری گەل لە هەڵبژاردنەکانی بەروەختی ٢٤ـی ژوئەن دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری فارس، دەوڵەت باغچەلی وتی، ئەگەر زۆرینەی پەرلەمان لە دەست هاوپەیمانی پارتی داد وگەشە و پارتی بزوتنەوەی نیشتمان خواز، بێتەدەر و سەرۆک کۆماری هەڵبژاردە نەتوانێ لەگەڵ ئەم پەرلەمانە هاوکاری کات، هەڵبژاردنەکانی تازە بەڕێوە دەچێت. هەشت پارتی جۆر بە جۆر لە وان "داد وگەشەپێدان" بە ڕێبەری ئەردوغان ،"کۆماری گەل" "بزاڤی نیشتمانی"و پارتی دیموکراتی گەلان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانی بەروەختی ٢٤ ـی ژوئەن پێکەوە ململانێ دەکەن.

سەرپەیڤ