حوزه‌یران 21, 2018 17:03 Asia/Tehran
  • بەردەوامی گیرانی ئەندامانی پەکەکە لە تورکیا

دەیان کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە گیران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی؛ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٧٩ کەسی گومانلێکراو بە هاوکاری لەگەڵ پەکەکەیان لە ژمارێک پارێزگای باشووری ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.

ژێدەرە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە لە شوێنی ژیانی ئەو کەسانەی کە گیراون دەستیان گرتووە بە سەر ڕادەیەکی زۆر بەڵگە و زانیاریی نهێنی، کەرەستەی ئێلێکترۆنیکی و پێوەندی و هەروەها چەندین چەکی گەرم.

پۆلیسی تورکیا چوار ڕۆژ لەمەوبەریش ٢٠ ئەندامی پەکەکەی لە "دیاربەکر" ، ئەرزڕووم" و "هاتای" گرتبوو.

واباس دەکرێت کە ئەو گرتن و لەبەند کردنانەی ئەمدواییەی تورکیا لە چوارچێوی دابین کردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی بەردەم لەم وڵاتەدایە.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٢ دەست پێ بوو بەڵام دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیردرا. پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتری. بە پێی ڕیژە و ئاماری بڵاو کراوە لە لایەن کارەدەستانی تورکیا، گوایە لەم ماوەیەدا، لانیکەم حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.

 

سەرپەیڤ