گەورەترین کۆمپانیاکانی تورکیا چوونە ژێر ڕکێفی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە
دوای ئەوەی کە کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانیی تورک بە بایەخی شەست و هەشت پوینت شەش میلیارد لیر وەک گەورەترین کومپانیای تورکیا درا بە دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتی ، کومپانیای سیکورتا فون بە بایەخی 50 میلیار دولار وەک دووهەمین کومپانیای گەورەی تورکیاش کەوتەژێر دەستەڵاتی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتییەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی جمهوریەت ، هاوکات لە گەڵ گۆڕینی سیستمی بەڕێوە بەرایەتی تورکیا لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی یەکێک لە و گۆڕانکاریانەی وا لەو سیستمە نوێیەدا ڕووی داوە پەیوەست بوونی گەورەترین کومپانیاکانی تورکیا بە دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیە . کۆمپانیای سیکورتا فون بە بایەخی 50 میلیار دولار وەک دووهەمین کومپانیای گەورەی تورکیا پەیوەست کرا بە دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتییەوە . کۆمپانیای سیکورتا فون ئێستاکە 937 کومپانیای دیکەی هەیە کە هۆڵدینگگەلی گەورە وەکوو " بویداک " هۆڵدینگی کوزا ئایپەک " دومان کایا " و " فی یاپی " و 15 هوڵدینگی گەورەی تورکیا لە ژێر چاودێری ئەو کۆمپانیا گەورەیەدان. هەروەها یەکێکی دیکە لە دامەزراوەکان کە لە سیستمی نوێ بەڕێوەبەرایەتی لە تورکیا پەیوەست بووە بە دامەزراوەی سەرۆک کۆماریەتییەوە ، بانکی زراعەت وەک گەورەترین بانکی تورکیا بە بایەخی 457 میلیار لیرە .