ته‌مووز 22, 2018 11:30 Asia/Tehran
  • ئاڵمان بایکۆتی ئابووریی تورکیای هەڵوەشاند

حکومەتی ئاڵمان لەکاردانەوە بە کۆتایی هاتنی باری نائاسایی دوو ساڵان لە تورکیا، ئابلۆقەی ئابووریی لەدژ ئانکارای کۆتایی پێهێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، حکومەتی ئاڵمان، لە ساڵی٢٠١٧ـەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گرتنی شەش چالاکوانی مافی مرۆڤ لە تورکیا، و تەشەنای کێشە سیاسییەکانی نێوان بەرلین و ئانکاڕا ڕێژەیەکی بۆ دەرکرانی گەرەنتی نامە هەناردەییەکان بۆ کاڵاو شتومەکی بەڕێکراوی ئەو وڵاتە، دیاری کردبوو، کە ئەو ڕێژەیە یەک و نیو ملیارد یۆرۆییە رۆژی شەممە هەڵوەشێندرا.

حکومەتی ئاڵمان هەروەها وشداریی ئاسایشی موسافیرانی تورک بۆ ئاڵمانیشی هەڵوەشاند.

باری نائاسایی یان لوتکەیی لەتورکیا، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو پاش تێپەڕینی دوو ساڵ کۆتایی پێهات و بڕیارە گەڵاڵەیەکی دیکە جێی بگرێتەوە.

حکومەتی تورکیا ئیدیعا دەکا، فەتحوڵڵا گولەن بە پێکهێنانی تاقمێک و بە دزەکردنە نێو دەم و دەزگە دادەوانی-سەربازی، فێرکارییەکان و ناوەندە حکومەتییەکان، کودەتای ناسەرکەوتووی ڕێکخستووە بەڵام گولەن ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، دەیانەوێ بە پەسەندکردنی گەڵاڵەی"دژە تیرۆر" بۆ سێ ساڵی داهاتوو ئیزن بۆ کۆبوونەوە گشتییەکان پاش خۆرئاوابوون لە بارودۆخی تایبەتدا دەربکات.

سەرپەیڤ