ئاب 11, 2018 20:32 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەردوغان لە حاند دابەزینی نرخی لیری تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوە بەرامبەر دابەزینی بەردەوامیی نرخی بەرامبەری لیری تورکیا لە بەرامبەر بە دۆڵاڕی ئەمریکا، ژمارێک لە دەستەڵاتەکانیی تۆمەتبار کرد کە دژی تورکیا کەمپەین یان وەڕێخستووە.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا، شەوی هەینی لە قسەگەلێک دا لە زێدی خۆی بەشی "گونێی سوو" سەر بە پارێزگای "ڕیزە" لە رۆژهەڵاتیی ئەم وڵاتە  ڕوو لە لاگرانیی گوتی: ئەمە لەبیر نەکەنەوە کە ئەگەر ئەوان دۆڵاڕیان هەیە ، ئێمەیش خودا و خەڵکی وڵاتیی خۆمانمان هەیە . ئەردوغان گوتی: من داواتان لێدەکەم دان بە خۆتان دا بگرن و هەوڵ بدەن. ئینشائەڵڵا ئێمە بەشێوەی جیاواز ساڵی ٢٠٢٣ زایینی دەستپێدەکەین.

 

بەر لەمە "دۆناڵد ترمپ"ی سەرۆکی ئەمریکا وشداری بە تورکیا دابوو ، بێتوو دەوڵەتی ئەم وڵاتە قەشە برۆنسۆن ئازاد نەکات، کۆشکی سپی بایکۆت گەلێک دژی ئانکارا بەڕێوە دەبات. کۆشکی سپی هەر لەم  چوار چێوەیە دا وەزیری دادگوستەری و وەزیری نێو خۆی تورکیای لە لیستەی بایکۆتەکانیی داناوە .دەوڵەتی تورکیا " ئاندرو برۆنسۆن"ـی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ بە تاوانیی ئەنجام دانی کردەوەی ترۆریستی و پێوەندیی لەگەڵ ڕێکخراوی فەتحۆڵڵا گولەن قۆڵبەست کرد.  ئالۆزی لە پێوەندییەکانیی ئەمریکا  و دەوڵەتی تورکیا بووەتە هۆی دابەزینی نرخی لیری تورکیا لە ڕۆژانیی ئەمدواییە دا

نرخی لیری تورکیا لەو کاتەوە کە ئەمریکا  تورکیای لەمەڕ مۆحاکمەی قەشەیەکی ئەمریکایی بایکۆت کرد بە ڕادەیەکی بی وێنە دابەزی.ئەم دابەزینی نرخی لیری تورکیا بوەتە هۆی نیگەرانییەکان لە بارەی هەڵاوسان و بەڕێوە بەرایەتی خراپی ئابووری. هەر وەها لێکۆڵەرە تورکەکان لە سەر ئەم بڕوایەن کە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دراڤی بیانی لە بازاری تورکیا کە بووەتە هۆی نیگەرانی جیددی لە نێوان بەرپرسان و خەڵکی ئەم وڵاتە ، پیلان و فیتنەی تازەیە دژی ئابووری تورکیا .

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران  لەپەیامی خۆی لە سەر لاپەری توئیتەر دا وشداری داوە بە دەوڵەتی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا ، تا هۆگری خۆی بە بایکۆت و زۆر بێژی وەلا دانێت دەنا هەمووی جیهان دژی واشنگتۆن هاوپەیمان دەبن. ناو براو وێرای ڕاگەیاندنیی پشتگری ئێران لە تورکیا  جەختیکرد : ئێمە بەر لەمەیش لە تەنیشت دڕاوسێکانی خۆمان دا ڕاوەستاوین و ئێستایش دیسان ئەم کارە دەکەین.

هەر لەم بوارە دا "برات ئاڵبایراک" وەزیری دارایی تورکیا ڕەخنەی گرتووە لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ زۆرتر کردنەوەی دوو ئەوەندەی تەعرفە لە سەر هاوردەی پۆڵا و ئالۆمینیۆم لە تورکیا  .

برات ئاڵبایراک

وەزیری دارایی تورکیا گوتیشی: ئابوری و گوزەرانی باشی تورکیا راستەو خۆ کەوتۆتە بەر ئامانج ، بەڵام تورکیا لەم خەباتەی دا سەردەکەوێ. ئالبایراک وتی: تورکیا بە کەرتی بانکداری بە هێز، تەکوزی لەمەڕ تەرخان دانیی بووجە، بازاری نێو خۆی بە گەشەی و ژێرخانی بتەوی کەرتی وەبەرهێنانیی ئەم کردەوەگەلە پوو وچەڵ دەکاتەوە و بە هاورێیەتی خەڵک بە دەستەڵاتی زۆرتر لەم پرۆسەیە دەرباز دەبێت.

 

سەرپەیڤ