وەزیری خەزێنەو دارایی تورکیا :کێشەی جیدی دراڤی بیانیمان نیە
وەزیری خەزێنەو دارایی تورکیا بانگەشەی کرد ،وڵاتەکەی کێشەی جیدیی دراڤی بیانی نیە و هەڵکشان و داکشانی ئەم دواییە لە بازاڕی دراڤی دەرەکیش کاتیە.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینی ئیرنا " بەرات بەیرەق" لە دانیشتنی هاوبەشی لە گەڵ 6100 سەرمایەدانەری دەرەوەیی وتی: تورکیا هیچ پەیوەندییەکی بە سندوقی نێونەتەوەیی دراڤ بۆ دابینکردنی دراڤی بیانی نەکردووەو لەمەو بەدواش پێویستیی دڕاڤی بیانی خۆمان لە بازاڕی نێونەتەوەیی دابین دەکەین . ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە تورکیا بە ئەنجام دانی کردەوەگەلی پێویست ، ئەو خولەش وەپشت سەر دەنێت وتی : دابەزینی نرخی هەڵاوسان لە گرینگترین ئەولەویەتی ئابووریی دەوڵەتی تورکیایە و ئانکارا هەرچی خێراتر نرخی هەڵاوسان دەکاتە تاک ژمارە . نرخی هەڵاوسان لە تورکیا لە ماوەی دوو ساڵی ئەم دواییە دا ھەڵکشاوەو لە ساڵی تازەدا توندتر بووەتەوە بە جۆرێک کە ئێستاکە لە سەرەوەی سەدی سێزدەیە . دابەزینی نرخی دراڤی نیشتمانیی تورکیا و ھەڵکشانی دڕاڤی بیانی بە دوای بارگرژیی بە دی هاتوو لە نێوان ئانکارا واشنگتون توندتر بووەتەوە . بە گرتنی قەشەی ئەمریکایی پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و ئانکارا ئاڵۆز بووە و هەروا درێژەی هەیە و ئەو پرسە لە لایەن کاربەدەستانی ئانکاراوە وەک سەرەکیترین هۆی هەڵکشانی نرخی دڕاڤی بیانی لە بازاڕی ئەو وڵاتە ناسێندراوە .