لەبەندکرانی تاهەتایی بۆ زیاتر لە سەت تاوانبار بە دەستتێدابوون لە کودەتای سەربازیی ناسەرکەوتووی تورکیا
ئاب 18, 2018 16:36 Asia/Tehran
دادگەیەک لە ئەستەمووڵ بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس لە تاوانباران بەهاوبەشبوون لە کودەتا بێ ئەنجامەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦ بریتی لە ئەفسەرانی باڵای پێشووی سوپای تورکیا، بڕیاری بەندکرانی تاهەتایی دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئانادۆڵ، تاهیر بەکر ئۆغڵوو لە بەرپرسانی باڵای "کۆلێژی شەڕ" لە ئەستەمووڵی لەڕەوتی کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ژوولای ٢٠١٦ یان خستەزیندان و سەرکردایەتیی ئەو ناوەندە سەربازییەیان گرتەدەست.
ئانکارا، فەتحوڵڵا گولەن بە ئەنجامدەری کودەتا ناسەرکەوتووەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦ لەتورکیا دەزانێ بەڵام گولەن چەندین جار ئەو ئیدیعایەی بەرپرسانی حکومەتی تورکیای ڕەت کردۆتەوە.
پاش کودەتا ناسەرکەوتووەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦، دەیان هەزار کەس بەتۆمەتی پەیوەندی گرتن بە تاقمی گولەن لە تورکیا گیران و نزیک بە١٢٠هەزار کەس لە کارو پیشە حکومەتییەکان لەو وڵاتە دەرکران.