ئاب 20, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • مەحکوم کردنی پشتیوانی ماڵیی عەرەبستانی سەعودی لە نەیارانی تورکیا لە لایەن سەرۆکی پارتی باش

ڕێبەری پارتی باش ی تورکیا بە مەحکوم کردنی پشتیوانی ماڵی پاشای عەرەبستانی سەعودی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ی سووریا ، خوازیاری وەرگرتنەوەی نیشانی شانازی تورکیا لە ناوبراو بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ڕۆژنامەی " ینی چاخ " مرال ئاکشنر ڕێبەری پارتی باش  ی تورکیا لە لاپەڕەی توئیتری خۆیدا سەبارەت بە گوڕانکاریەکانی سیاسی باکووری سووریا وپشتیوانی ماڵیی پاشای عەرەبستانی سەعودی لە لقی سەربازی پارتی یەکیەتی دێموکراتیکی کوردەکانی سووریا بەناوی یەپەگە بە توندی ڕەخنەی گرت. ئاکشنر لە تویتری خویدا وتی: مەلیک سەلمان لە یەپەگە پشتیوانی دەکات لە حاڵێکدا کە هۆکاری ڕژانی خوێنی موسوڵمانانە. تورکیا " یەکینەکانی پاڕاستنی گەل " یەپەگە" ی سووریا بە لقی سەربازی پارتی " یەکیەتی دێموکراتیک" پەیەدە"ی سووریا و تاقمی ترۆریستی دەزانێت. ئاکشنر هەروەها لە توئیتیکی تر بە پارتی دادوگەشە" دەسەڵاتدار" وشداری دا هەتا نیشانی شانازی تورکیا کە لە ساڵی ٢٠٠٧ بە مەلیک سەلمان پاشای عەرەبستانی سەعودی دراوە، وەربگرنەوە. عەرەبستانی سەعودی بڕیارە ١٠٠ ملیۆن دوڵار بۆ ئاوەدان کردنەوەی بڕیک لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا تەرخان بدات، کەئەم مەسەلە لەگەڵ ڕەخنەی توندی میدیاکانی تورکیا ڕووبە ڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ