سزای بەندکرانی حەوت ساڵ و نیو بۆ بەریتانیەک لە تورکیا
دادگای تورکیا سه‌ربازێکی پێشووی به‌ریتانیا به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ڕیزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) سزاده‌دات.
جۆ ڕۆبنسۆن-ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ که هاوڵاتیه‌کی به‌ریتانیه، به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیکردن به‌ڕیزه‌کانی یه‌په‌گه‌و شه‌ڕکردن دژی داعش، له‌لایه‌ن دادگای تورکیاوه سزای حه‌وت ساڵ‌و نیوی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
جۆ ڕۆبنسۆن له ساڵی 2012 له‌ڕیزه‌کانی سوپای به‌ریتانیا له‌ئه‌فغانستان دژی ئه‌لقاعیده‌و گروپه توندڕه‌وه‌کانی دیکه شه‌ڕیکردووه، پاشان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشدا یه‌کێک بووه له‌شه‌ڕڤانه بیانیه‌کانی یه‌په‌گه.
جگه له جۆ ڕۆبنسۆن، دادگای تورکیا ده‌زگیرانی ڕۆبنسۆن که ناوی میرا ڕوخانه سزاداوه.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی له‌باره‌ی سزادانی ڕۆبنسۆن پێی وایه، ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ له‌نده‌ن ده‌که‌وێته کێشه‌یه‌کی دیکه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ واشنتۆن له‌سه‌ر سزادانی قه‌شه ئه‌ندرۆ تێیکه‌وت.