ئه‌یلوول 19, 2018 18:33 Asia/Tehran
  • ئاسانکاریی لە ڕەوتی درانی مافی هاووڵاتیبوون بە سەرمایەدارانی دەرەکی لەتورکیا

ئانکارا بەئامانجی بەرەوڕووبوونەوەی قەتیسمانە ئابووریەکەی هەلومەرج درانی مافی هاووڵاتیبوونی تورکیا بۆ خاوەن سەرمایە دەرەکیەکان لەڕابوردوو ئاسانتر دەکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، تورکیا رادەی سەرمایەنانەوەی هاووڵاتیانی بیانی داواکاری وەرگرتنی مافی هاووڵاتیبوونی تورکیا، لەو وڵاتەی کەم کرد.

هاووڵاتیانی بیانی خوازیاری هاووڵاتیبوونی تورکی دەبێ پێنج سەت هەزار دۆلاریان لەحیسابی بانکی خۆدا هەبێ. بەرلەوە ، دەبوو پارەی نێو حیسابی بانکیان سێ ملوێن دۆلار بایە.

حکومەتی تورکیا مافی هاووڵاتیبوونی تورکی دەدا بەو خاوەن کارە دەرەکییانەی پەنجا کارمەندی تورکیان هەبێ. بەرلەوە خاوەن کاران دەبوو سەت کارمەندی تورکیا دامەزراندبا.

لیری تورکیا لەدەسپێکی ئەمساڵەوە سەتا چلی بەهای خۆی لەهەمبەر دۆلار لەدەست داو ڕەوتی گەشەی ئابووری لەدەسپێکی ساڵەوە، کز بووە.

سەرپەیڤ