تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 20:00 Asia/Tehran
  • نارەزایەتی دەربڕینی پارێزەری قەشەی ئەمریکی بە بڕیاری دادگەی تورکیا

پارێزەری قەشەی ئەمریکی ناڕەزایەتی دەربڕی لەگەڵ بڕیاری دادگەی تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، پارێزەری "ئەندرو برانسۆن" قەشەی ئەمریکی ناڕەزایەتی دەربڕی بە بڕیاری ڕۆژی هەینیی دادگەی تورکیا کە بەگوێرەی، ئەو قەشە زیاتر لەسێ ساڵ زیندانی بۆ دەبڕدرێتەوە.

پارێزەری برانسۆن وتی: ئەو بڕیارە یاساوڕێساکان و ڕەوتی دادڕەسیی پێشێل کردووە.

دۆسییەی برانسۆن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناکۆکی دیپلۆماتیکی نێوان ئانکاراو واشنگتۆنە.

ئەو قەشە ئەمریکییە رۆژی هەینی بەتۆمەتی هاوپێوەند بە تیرۆریزم زیاتر لە سێ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە، بەڵام ڕێگەی پێدرا بەلەبەرچاوگرتنی ماوەی گیرانی، بگەڕێتەوە ئەمریکا.

ئەندرو برانسۆن لە دیسەمبەری٢٠١٦ بەتۆمەتی کاری سیخوڕیی و پەیوەندیی گرتن بە تاوانبارانی کودەتا ناسەرکەوتووەکەی تورکیا گیرا.

برانسۆن کە نزیک بە دوو دەیە دانێشتووی تورکیا بووە، تاوانبارە بەوەی لەگەڵ تاقمی فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری نەیارانی تۆمەتبار بە کودەتای ناسەرکەوتووی ٢٠١٦ ی تورکیا کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە، لەپەیوەندی دابووە.

ئەو قەشە ئەمریکییە هەتا ٢٥ی ژوولای٢٠١٨ لەزینداندابوو و پاشان، لەبەر هۆکاری پزشکی، لەماڵدا گەمارۆ دەدرێ.

سەرپەیڤ