تشرینی دووه‌م 17, 2018 16:54 Asia/Tehran
  • دەسگیر کرانی دەیان کەسی تر لە تورکیا بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ گروپی گۆڵەن

دەیان کەس لە تورکیا بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ گروپی گۆڵەن لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دەسگیر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، سوپای تورکیا ڕۆژی هەینی لە هەڵمەتێکدا لە پارێزگەی دیاربەکر ٤٤ سەربازی ئەم وڵاتەی بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ گروپی گوڵەن دەسگیر کرد. دائەستێنی دیاربەکرد ڕایگەیاند ، ٣٨ کەس لە دەسگیر کراوان، سەربازانێک بوون کە خەرێکی کاربوون ، چوارکەسیان سەربازانی دەرکراو ودووکەسیان سەربازانی خانە نشین کراوبوون. دوای کۆدەتای سەربازی بێ ئاکامی ١٥ی ژوییەی ٢٠١٦ ، دەیان هەزار کەس بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ گروپی گوڵەن لە تورکیا دەسگیر کران ونێزیک بە ١٢٠ هەزارکەس لە کەسانێک کە کار وەپیشەی دەوڵەتیان هەبوو لەم وڵاتە دەرکراون. دەوڵەتی ئانکارا ڕای ئەمەیە فەتحوڵڵا گوڵەن ولاینگرانی بە پێک هێنانی گروپێک وبە ڕەخنە کردن لە دامەزراوەی دادەڤانی ، سەربازی، ڕاهێنان وگروپەکانی تری دەوڵەتی ، کۆدەتای بێ ئاکامی پازدەی ژوییەی ٢٠١٦ ی ڕێکخستووە بەڵام گوڵەن ئەم تاوانانەی چەندین جار ڕەت کردوەتەوە.