ئادار 04, 2019 18:04 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی چوارەمین کارگروپی هاوبەشی ئاسایشتی ئێڕان وتورکیا

چوارەمین کارگروپی هاوبەشی ئاسایشتی ئێران وتورکیا ئەمڕۆ دوشەممە لە ئانکارا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " سلێمان سویلۆ" وەزیری ناوخۆی تورکیا و"حسێن زولفەقاری" جێگری ئاسایشی ئینتزامی وەزاڕەتی ناوخۆی ئێران لەم کۆبوونەوەیە ، گوڕانکاری ئەمدواییە لە عێراق وسووریا ودۆخی کۆچبەران وئاوارەکانی جەنگیی وکردەوەی هێزە واوە ناوچەییەکانیان لێکدایەوە. سلێمان سۆیلۆ وحسێن زولفەقاری هەروەها لەسەر پێویستی هاوکاری ئێران وتورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستەکان، تاوانە ڕێکخراوەکان وبەدی هاتنی ئاسایش وئارامش لە ناوچە بە تایبەت بۆ خەڵکی دوو وڵات پیداگریان کرد. زولفەقاری کە سەفەری کردووە بۆ ئانکارا لەگەڵ موحتەرەم ئینچە، جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیایش دیداو ووتووێژی کرد. لێکدانەوەی چۆنیەتی هاوکاری دەزگا وبەشەجۆربەجۆرەکانی ئاسایشی ، ئینتزامی وپۆلیسی ئێران وتورکیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ، لە مێحوەرەکانی وتووێژی زولفەقاری وموحتەرەم ئینچە بوو.

سەرپەیڤ