ئادار 09, 2019 19:32 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی تورکیا بە حوکمی دەزگەی دادەڤانی بەلژیک لەمەڕ پە.کە.کە

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا لە بەیان نامەیەکدا ناڕەزایەتی دەربڕی بە حوکمی ئەم دواییەی دادگەی بەلژیک لە مەڕ حیزبی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە.کە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری ئاناتۆلی دوابەدوای دەرکرانی حوکمی دادگەی بلژیک لەمەڕبڕیاری بە دوادانەچوونی دادگەی بەلژیک ئەندامانی پە.کە.کە لەو وڵاتە ، وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیان نامەیەکدا ئەم حوکمەی بە قەبول نەکراو زانی وخوازیاری لێکدانەوەی هەمدیسانی داوا بۆ دادگەیی کرانی ئەندامانی پە.کە.کە لە بلژیک بوو.وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا لەم بەیان نامەیەدا وشداری داوە، دەرکرانی بڕیاری بە دوادا نەچوون  بۆ ٣٦کەس وڕێکخراوی هاوپێوەند بە پە.کە.کە کە لە لایەن  دەزگەی دادەڤانی بلژیک دەبێتە هۆی کەڵکی ناڕەواوەرگرتنی گروپە تیرۆریستەکان لەم حوکمە . لە بەیان نامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دا هاتووە: ئانکارا ڕەوتی مافەوانی دۆسیەی ئەندامانی پە.کە.کە لە بلژیک بە جددیەت پێ وشوێن دەگرێت ولە کاربەدەستانی بروکسێل دەێهەوێ لە بەرانبەر بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم بەرپرسانە بجولێتەوە. دەزگەی دادەڤانی بلژیک ئەم دواییە لەمەڕ داوای دادئەستێنی گشتیی ئەم وڵاتە لەمەر دادگەیی کرانی ٣٦ کەس وڕێکخراو لەوان ئەندامانی پە.کە.کە لە ئوروپا ، بڕیاری بەدوادا نەچوونی دەرکرد وڕایگەیاند : پە.کە.کە لایەنێکی شەڕ وداوای نێودەوڵەتی نیە، ولە ئاکام دا دادگەکانی ناوخۆیی ئەم وڵاتە شیاوەتی لێکدانەوەی دۆسیەکەیان نیە. ژمارەیەک لە بەرپرسانی لقی ئوروپایی،پە،کە،کە لەچەند ساڵ لەمەوپێش لە بلژیک دەژین .

سەرپەیڤ