دەرکردنی پەیامنێرانی ئاڵمانی لە تورکیا
حکومەتی تورکیا لە سێ پەیامنێری کەناڵی "زی دی ئێف" و رۆژنامەکانی "ئێن دی ئاڕ و تاکس شپیگڵ " ی ویست لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا خاکی تورکیا بە جێبهێڵن .
بەپێی راپۆرتی هەوڵادەری فارس ، حکومەتی تورکیا رۆژی یەکشەممە سێ پەیامنێری ئاڵمانیی کەناڵی "زی دی ئێف" و رۆژنامەکانی ئێن دی ئاڕ و تاکس شپیگڵی دەرکرد .
ئەوە لە کاتێکدایە کە هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بە رەخنە گرتن لە هەنگاوی تورکیا گوتی ، دەرکردنی پەیامنێرانی ئاڵمانی لە تورکیا قەبوڵ ناکرێ و ئاڵمان رووبەڕووی دەبێتەوە .
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان گوتی ، بێ رۆژنامەی رەخنەگر ، دیموکراسی بوونی نابێ .
یورگە براس بەرپرسی نوسینگەی کەناڵی دەگوباسی زی دی ئێف کەپێشتر تورکیای بە جێهێشتبوو دەڵێ : لە ماوەی چالاکیەکانی لە ئێران بێ هیچ لەمپەر و کۆسپێک کاری کردووە بەڵام لە تورکیا کە هاوپەیمانی ئاڵمان لە ناتۆدایە ، هەمیشە کێشەی هەبووە .