ئادار 23, 2019 07:17 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی نائاسایی و بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە ئەستەمووڵی تورکیا

دانیشتنی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە ئەستەمووڵی تورکیا بۆ تاووتوێی ڕەهەند ولایەنەکانی پەلاماری ترۆریستیی ئەم دواییە بۆسەر نوێژخوێنان لە دوو مزگەوت لە نیوزیلەند، بەدەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی بەکارەکەی هێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی تورکیا، دانیشتنی نائاسایی کۆمیتەی کارگێڕیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کە لەئاستی وەزیرانی دەرەوەی ئەو ڕێکخراوە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی لە ئەستەمووڵ دەستی پێکردبوو، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی بیست ماددەیی بەتەوەری بەرەنگاربوونەوەی جیهانیی "لەئیسلام ترساندن" کۆتایی پێهات.

لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیدا هاتووە: ئەو ڕێکخراوە، ئەو ڕەوتە قەبووڵ ناکا کە موسڵمانانی ئاسایی بەتاوانبار دەزانێ و ئەوان هاوپێوەند دەکا بە هەوڵ وکردەی توندڕەوانەو ترۆریستی.

لە بەیاننامەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی ڕێزگیراوە لە حکومەتی نیوزیلەند لەبەر شەرمەزارکردنی پەلامارە ترۆریستیەکان و هەڵوێست گرتنی ئەرێنیی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لەهەمبەر موسڵمانانداو هەروەها پەسنی هاوخەمیی دەربڕینی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای نیوزیلەند لەگەڵ موسڵمانانی دا.

لەو بەیاننامەدا ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی وێڕای داکۆکی لە حکومەتی نیوزیلەند لەهەمبەر پیلان و دهۆی دوژمنان، وشداریی دا بە وڵاتانێک کە حەشیمەتی موسڵمان و کەمینەی مەزهەبی و پەناخوازیان تێدا زۆرە، هەتا خۆببوێرن لە گرتنەبەری سیاسەتی هاوپێوەند بە ترۆریزمی ئیسلامی، و توندڕەویی خوازیی.

لەو بەیاننامەیەدا ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی یەکێتی ئوروپای بانگهێشت کرد بۆ پێکهێنانی ناوەندێک بۆ چاودێری و ئامادەکردنی ڕاپۆر لەبارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی، دین دوژمنی و دوژمنایەتی کردن.

لەو بەیاننامەدا، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و دەزگە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کرد، ١٥ی مارس وەک رۆژی جیهانیی هاودەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لە ئیسلام ترساندن ناودێر بکەن.

لە ئاکامی پەلاماری ترۆریستیی ڕۆژی هەینیی ڕابردوو(١٥ی مارس) بۆسەر مزگەوتەکانی "لینوود" و"ئەلنور" لە شاری "کرایست چێرچ"ی نیوزیلەند، پەنجا دوو کەس کوژران و چل و حەوت کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ