حوزه‌یران 06, 2019 08:45 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی کاربەدەستێکی حیزبیی تورکیا لە کردەوەی ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردن

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ڕایگەیاند: ھەڵوێستی ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە لە ھەڵبژاردنە خۆجێییەکەی ٣١ی دیسامبەری شارەوانی لە ئەستەمۆڵ نەگونجاوو نادیموکراسیانە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جمھورییەتی تورکیا،« کەمال قلیچدار ئوغلو» سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردنی بە ناحەق دەرەنجامی ھەڵبژاردنە خۆجێییەکەی ٣١ی دیسامبەری شارەوانیی  ئەستەمۆڵی ھەڵوەشاندووەتەوە، وتیشی: ئیدی ھیچکام لە بڕیارەکانی ئەم ئەنجومەنە بۆ پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا گرینگ نییە.

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ھیواداریی دەربڕی کە جەماوەری ئەستەمۆڵ لە ھەڵبژاردنی ٢٣ی ژوئەن دا ئەو دادگەرییەی کە لە ٣١ی دیسامبەر ڕەچاو نەکرا، مسگەر بکەنەوە.

ناوبراو پێی داگرت لە ھەڵبژرادنی ٢٣ی ژوئەنی ٢٠١٩ ی سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ بینالی یێڵدریم خەنیمی ئەکەرەم ئیمام ئوغلو نییە، بەڵکو ئەوە ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیایە کە خەنیمیەتی.

لە ھەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکاندا کە سی و یەکەمی مارسی ڕابردوو  کە بۆ دیاری کرانی سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ بەرپا کرا، ئەکرەم ئیمام ئوغلو پاڵێوراوی پارتە نەیارەکانی دەوڵەتی تورکیا، بینالی یێڵدریم پاڵێوراوی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەی بە مەودای کەمتر لە پانزە ھەزار دەنگ بەزاند. کەچی ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا لە سەر تانەی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە لە بارەی ئەمەی کە گوایە لە ھەڵبژاردنی خۆجێیی مانگی مارسی  ئەستەمۆڵ ساختەکاری کراوە، ماوەیەک لەمەوپێش ھەڵوەشانەوەی ھەڵبژاردنەکەو دووبارە کردنەوەی لە مانگی ژوئەندا ڕاگەیاند.

 

سەرپەیڤ