حوزه‌یران 22, 2019 09:06 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی هەدەپە بە بڵاوبوونەوەی نامەی پاڵدراو بە ئوجەلان

پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا کاردانەوەی نیشاندا بە بڵاوبوونەوەی نامەی پاڵدراو بە سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئەناتۆڵی ، بە دوای بڵاوبوونەوەی نامەیەکی پاڵدراو بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە تیایدا بە هەدەپە راسپێریی کرابوو ، بێ لایەنیی لە هەڵبژاردنەکانی 23 ی ژوئەنی ئەستەموڵ بگرێتە بەر ، ئەم پارتە رۆژی هەینی رایگەیاند ، ستراتژیای خۆی لە بارەی داکۆکی لە ئەکڕەم ئیمام ئۆغڵوو بەربژاری نەیاری پارتی دەسەڵاتدار ناگۆڕێ .

دەگوترێ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەم دواییانەدا لە نامەیەکدا کە لە کاتی چاوپێکەوتنی عەلی کەمال ئوزجان لە کەسایەیتیە ئەکادیمیەکانی تورکیا لە بەندیخانە بەویدا ، لە هەدەپەی ویستووە لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئەستەموڵ کە یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوە دەچێ بێلایەن بێ .

هەدەپە لە بەیاننامەکەی خۆیدا وتویەتی ، لێدوانەکانی ئۆجەلان تا ئێستا بە پێی ستراتژیای ئەم پارتە بووە و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە هەوڵێکی دەستەوەستاندا بەدوای بەگژیەکداکردنی هەدەپە و پەکەکەدایە .

سەرپەیڤ