ئاب 22, 2019 20:06 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی نوینەری پارتی دەستەڵاتدار لە حاند خۆوەردانی تووند وتیژانەی پۆلیسی تورکیا دژی کۆبوونەوە جەماوەرییەکان لە وان

مۆستەفا بێنەر ئۆغلوو،نوێنەری ئەستەموڵ لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دەستەڵاتداری دا دوگەشە(ئا.کە.پە) بەناڕەزایەتی دەربڕین لە حآند تووندتیژیی هێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا و لیدان وکوتانی خەڵک لەناڕەزایەتی دەربڕینەکانی وان ئەم کردەوەگەلەی بەدڕندانە وەسف کرد و خوازیاری وەلاداندران و سزا دانیی ئەم هیزانەی پۆلیس بووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە رۆژنامەی بینگوین. مۆستەفا بەنێر ئۆغلوو، نوێنەری ئەستەموڵ لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دەستەڵاتداری داد وگەشە(ئا.کە.پە) لە پەیامێک لە پەیجی توییتەرەکەی دا  بە ئاماژەدان بە خۆپیشاندانی جەماوەری لە وانی تورکیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەحاند وەلا داندرانی سێ شارەڤانی کورد بەڕێوە چووە  و بەرەو ڕووی تووند وتیژی نواندنی هێزە ئاسایشتییەکان بۆتەوە ،نووسی : ناڕازیەک وا پەنای بردبوو بۆ قاوەخانەیەک لە لایەن هێزی ئاسایشتی تورکیا بە تووندی کەوتۆتە بەر لێدان وکوتان.بڵاوبوونەوەی ئەم وینە و ڕەسمانە لە وان ئێجگار سامناکە.

 ئەو لە دریژە دا گوتیشی: ئەم کردەوە دڕندانەیە تەنانەت ئەو هێزە پۆلیسانەی تورکیا کە هاوڕەوت لەگەڵ یاسا و ڕێساکان هەنگاو هەڵدەگرن دەخاتە بەر سیبەری خۆی دا و ناوزڕاوییان دەکات.وەها کردەوەگەلێکی تووند وتیژانە بەهیچ کلۆجێ قەبووڵ ناکرێت. کەسانێک کە زۆڵمی وایان کردووە دەرحەق بە شارومەندانی ئێمە هەرچی خێراتر دەبێ لە سەر ئیش و کاریان وەلانرێن و سزایان پێبدرێت. بۆ ئەم کارەیش هەرچی پێویست بێت ئەنجامیی ئەدەین.