تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 11:48 Asia/Tehran
  • دیداری ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا لەگەڵ وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا لە ئانکارا

ڕابێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی تورکیای کردووە، لەگەڵ ئیبراھیم کاڵین وتەبێژی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیاو شاندەکەی یاوەری دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ڕابێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی تورکیای کردووە، لەگەڵ ئیبراھیم کاڵین وتەبێژی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیاو شاندەکەی یاوەری دیدارو وتووێژی کرد.

شاندە ئەمریکی و تورکەکە کە لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیادا کۆ ببوونەوە، کاژێرونیوێک لە پشت دەرکە داخراوەکانەوە بە تەوەرخی ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا پێکەوە خەریکی وتووێژ بوون.

ڕابێرت ئۆبراین بڕیار بوو لە گەڵ مەولود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدار بکات کەچی ئەم دیدارە لە بەر ھێندێک ھۆکاری نادیار سەری نەگرت.

شایانی باسە کە مایک پێنس جێگری داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش واشێنگتۆنی بە مەبەستی ئانکارا بەجێ ھێڵاوەو ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیاو کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی تورکیا دیدارو وتووێژ دەکات.