کانونی یه‌که‌م 23, 2019 17:49 Asia/Tehran
  • پێکگرتنی ڕێککەوتن نامەی تورکیا ولیبیا لەگەڵ یاسای مافەوانی نێودەوڵەتی

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا پیداگرت: ڕێککەوتن نامەیەک کە تورکیا لەگەڵ لیبی لەمەڕ دیاری کردنی سنورە دەریاییەکان واژۆی کرد، لەگەڵ هاوسەنگی مافەوانی نێودەولەتی یەک دەگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئینترنیتی تی ئارتی تورکیا مەولوود چاووش ئۆغلۆ بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەم ڕێککەوتن نامەیە بە گشتیی یاسایی وبە ناوبانگە وتی : ئانکارو درێژە ئەدات بە بەرەڤانی کردن لە ماف وبەرژەوەندی خۆی لە ناوچە. ناوبراو وتی: دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا  ئەستۆ گری پێویستی  بۆ مۆرکردنی ڕێککەوتن نامەکانی نێودەوڵەتی  هەیە وهەر وەک ئەو ڕێککەوتن نامەیەی کە لەگەڵ تورکیا مۆری کردووە لەگەڵ ئیتالیا ، ئەمریکا ویەکیەتی ئوروپایش مۆری کردووە/ وەزیری کاروباری دەرەوەی توکریا لە هەڵوێستی یونان وبەشی یونانی نشینی قیبرس لە هەمبەر مافی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی مەدیترانە ڕەخنەی گرت ووتی ئەوان بە ئیدعا وبانگەشەی نادادگەرانە هۆگرن تورکیا کە درێژخایەنترین کەرتی لێوارەیی لە ڕۆژهەلاتی مەدیترانە هەیە ، لە ناوچەیەکی بچوک دا بەرتەسک بێتەوە کە بەم شێوەیە نادادگەرانەیە. چاووش ئۆغلۆ هەروەها وتی: بەشی یونانی نشین هیچ هۆگریەکی بە چارەسەرکردنی پرسی قیبرسەوە نیە. دوورگەی قیبرس لە دەریای مەدیتەرانە ، دوابەدوای ناکۆکی نێوان یونان وتورکیا لە ساڵی ١٩٧٤ ودوای تێکەڵچوونە سەربازیەکانی نێوان دوو وڵات دابە ش کرا بە دوو بەشی تورک نشین ویونانی نشین/. بەشی یونانی نشینی قیبرس وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەکان بە فەرمی دەناسێندرێت بەڵام بەشی تورک نشینەکەی تەنیا لە لایەن تورکیاوە وەکوو وڵاتێک بە ڕەسمی ناسێندراوە.

سەرپەیڤ