کانونی دوھەم 24, 2020 08:42 Asia/Tehran
  • دادگاى تورکیا لێپرسینەوە لە وتەبێژى هەدەپە دەکات

داواکاری گشتی کۆمار لە ئانکارا لە دژی گونای کوبیلای وتەبێژی هەدەپە بە پێی بەندی ٣٠١ لێپرسینەوەی دەست پێکرد.

بەپێی میدیاکانى سەر بە هەدەپە، هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکردنەوەیان رادەستی ناوەندی گشتی هەدەپە کرد و رایانگەیاندووە، لیپرسینەوە دەستی پێکردووە.

لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، کوبیلای بە مەبەستی وەرگرتنی وتە، سەردانی دادگا بکات.

داواکارى گشتى ئانکارا داواى ٢٠ ساڵ زیندانى بۆ وتەبێژى هەدەپە کردوە بەبیانووى سوکایەتی کردنى بە کۆمارى تورکیا.

لە شاری ئامەدیش لە یەک شوێندا ١٣ ئەندامی پەرلەمانی تورکیا کە سەر بە HDP بوون گیران.

لە ئامەد هەروەها ئەندامێکی HDP لە پەرلەمان بە ناوی "مەسعوود باغجیک"  لە نێو ئەو ١٣ کەسەیدا بووە کە ١٣ کانوون لە ئامەد گیرابوون.

لە شاری جزیرەیش دۆسییەی HDP کرایەوە.

لە کۆبوونەوەی دادگەیی کردنی محەممەد زیریگ کە هاوشارەداری جزیرەیە و پێشتر دەسگیر کرابوو، دۆسییەی ١١ کەسە دیکەیش لێک درایەوە.