شوبات 26, 2020 16:06 Asia/Tehran
  • توێژینەوەی دادەڤانی لەدژی بەشداربووان لە چوارەمین کۆنگرەی هەدەپە

هێزەکانی پۆلیسی تورکیا چواردە کەسی لە پێوەندی لەگەڵ کۆنگرەی هەدەپە لە ئانکارا دەسگیرکرد.

دادئەستێنی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە حۆکمی دەسگیر کرانی ١٥ کەسی لە پێوەندی لەگەڵ بڵاوکرانەوەی وێنەگەلێک لە عەبدوڵڵا ئوجەلان ڕێبەری لە بەند کراوی پەکەکە بە شێوەی ئیسلاید لە سکوربوردەکانی چوارەمین کۆنگرەی هەدەپە لە ئانکارا دەرکرد.دوابەدوای بەڕێوە چوونی چوارەمین کۆنگرەی گەورەی پارتی دێموکراتێکی گەلان هەدەپە وبڵاوکرانەوەی وێنەگەلێک لە عەبدوڵڵا ئوجەلان ڕێبەری لە بەند کراوی پەکەکە بە شێوەی ئیسلاید لە سکوربوردەکانی کۆنگرە ، دادئەستێنی کۆماری تورکیا لە ئانکارا ڕەوتی توێژینەی دادەڤانی لەم بارەوە دەسپێکردووە. دوابەدوای دەرکرانی حۆکمی دەسگیرکرانی پازدە کەس لە پێوەندی لەگەڵ بڵاوکرانەوەی ئەم وێنەیە لە کۆنگرە ڕٶژی یەکشەممە هەدەپە ، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پۆلیسی تورکیا چواردە کەسیان دەسگیر کردو ئۆپراسیۆن بۆ دەسگیر کردنی تاوانبارێک هەروادرێژەی هەیە . دادئەستێنی کۆماری تورکیا لە حاڵێکدا دەستی داوەتە  توێژینەوەی دادەڤانی لەدژی کۆنگرەی هەدەپە کە دەوڵەت باخچەلی ، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی مەهەپە پاش ئەمە بە پەلامار کردنە سەر کۆنگرەی گەورەی هەدەپە وتبووی: دادئەستێنی کۆماری تورکیا دەبێ لەدژی ئەم کۆنگرەیە توێژینەوەی دادەڤانی دەسپێبکات. ئەمە کۆنگرەیەکی دابەشکراو بوو کە توێژینەوەی دادەڤانی دەبێ خیرا لە دژی دەسپێبکرێت.