ئادار 29, 2020 18:25 Asia/Tehran
  •  ڕێکخراوەی بەخشینی نێو دەوڵەتی خوازیاری  ئازادی ڕۆژنامە نووسانی بەندی تورکیا بوو

ڕێکخراوەی بەخشینی نێو دەوڵەتی،لەبەیاننامەیەک دا هاوکات لەگەڵ داوای ئازادی رعۆژنامە ڤانانی زیندانی لە تورک یا گوتیشی: حەوتەی ڕابردوو لە تورکیا هەست ڕۆژنامەڤان بە هۆی چالاکییەکانیی هەواڵی دەستگیر کراون و هەر ئێستا هاوڕێ لەگەڵ دە رۆژنامەڤانی دیکە لە زیندانەکان دان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  کوردپریس، ڕێکخراوەی بەخشینی نێو دەوڵەتی، لەبەیاننامەیەک دا بە داوای ئازادی ڕۆژنامەنووسانی زیندانی لە تورکیا گوتیشی: "حەوتەی ڕابردوو لە تورکیا هەشت رۆژنامەڤان بە هۆی چالاکییەکانی ڕۆژنامەڤانی خۆیان دەستگیر کراون و هەر ئێستا هاوڕێ دەیان رۆژنامەڤانی دیکە لە زیندانەکان دان. "تورکیا لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم و یاساکانی دیکە بە گوێرەی ویستەکانی خۆی کەڵک وەردەگرێت.

بە پێی نووسارەوەی ڕۆژنامەی بیرگوین،  ڕێکخراوەی بەخشینینی نێو دەوڵەتی لە درێژە دا هاوکات لەگەڵ داوالە تورکیا بۆ "کۆتایی دان بە چەوساندنەوەی ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆ لەم وڵاتە" بەڕاشکاوی گوتی "باریش تەرەک ئۆغلوو،باریش پەهلەوان، هۆلییە قلیچ، مۆرادئاغیرال، ئایدین کەسەر و مێهمێت فەرهاد چلیک کە حەوتەی رابردوو بە هۆی بڵاو بوونەوەی دەنگ وباسەکان لەبارەی مەرگی دوو کەس کە گوترابوو ئەندامی ڕیکخراوەی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت) بوون دەستیگر و زیندانی کراون.

مافی ئازادی بەیانی ئەم کەسانە بە شێوەی ئاشکرا بنپێکراوە و بە هۆی ڕەخنە گرتن لکە کردەوەی دەوڵەت بە شیوەی نادادگەرانە لەژێر ڕاوەدوونانی دادەڤانی دان. ڕێکخراوەی بەخشینی نێو دەوڵەتی لەم پرۆسەیە کەلە دژی رۆژنامەڤانانی تورکیا  بە شێوەی تۆکمەو تەواوو بەبێ هیچ ڕیگاچاریەک دەستپێکراوەتەوە بە قووڵی هەست بە نیگەرانی دەکات.