نیسان 02, 2020 08:52 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی پوتین و ئەردوغان سەبارەت بە سووریا

کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا شەوی پێنج شەممە باسی وتووێژی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیای کرد سەبارەت بە کێشەی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، کۆشکی کرملین ڕایگەیاند: پوتین و ئەردوغان لەو وتووێژە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە کێشەکانی ھاوپەیوەند بە سووریا بە تایبەت ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکانی نێوان ڕووسیاو تورکیا لەمەڕ چەسپاندنی سەقام و پاوەجێیی لە پارێزگای ئیدلەبی باکووری سووریا بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

«ڤلادیمیر پوتین» و «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆمارانی  ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە پێنجەمی مارسی لە پاش سێ کاژێر دانوستان سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی پارێزگای ئیدلەبی باکووری سووریا، لە سەر دامەزراندنی ئاگربڕ لەو پارێزگایە پێکەوە ڕێک کەوتن، کەچی لەو کاتەوە ھەتا ئێستا تاقمە تیرۆریستەکان نزیکەی چل جارێم ئاگربڕەکەی ئیدلەبیان پێشێل کردووە.

تورکیا لەو داکۆکیکارە سەرەکیانەی تاقمە تیرۆریستەکانە لە سووریا. سوپای تورکیا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار لە ئاراستەی پشتگری کردن لە تیرۆریستان، بنکەومەتەرێزەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سووریای کردووەتە ئامانج.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا سوپای تورکیا گەلێک جار دەست درێژیی کردووەتە سەر خاکی سووریاو لە ئێستاش دا ناوچەگەلێکی باکووری سووریا لەژێر ڕکێفی سوپای تورکیادایە.