پزیشکێک: بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له تورکیا له کۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و ده‌بێته ئیتاڵیای دووه‌م
نیسان 02, 2020 16:22 Asia/Tehran
مامۆستایه‌کی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی ئیستانبوڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی وڵاته‌که‌ی بۆ ڕێگری‌کردن له کۆرۆنا شکستی هێناوه.
زیکی کیلیساسلان، مامۆستای کۆلێژی پزیشکی زانکۆی ئیستانبوڵ ڕایگه‌یاند، "حاڵه‌ته‌کانی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له تورکیا له کۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، هاوکات به‌مزووانه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌کانیش هاوشێوه‌ی ئیتاڵیا و ئیسپانیای لێدێت".
فه‌خرده‌ین کۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی تورکیا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی کۆرۆناوه تا ئێستا 277که‌س له‌تورکیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوکات تا ئێستا 13 هه‌زار و 513 که‌س له‌تورکیا تووشی کۆرۆنا بوون.
زیکی کیلیساسلان هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا به‌وشێوه خێرایه له‌تورکیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی پشکنین یاخود دره‌نگ که‌وتن له ئه‌نجامدانی پشکنینی کۆرۆنای نوێ.