May 30, 2020 22:27 Asia/Tehran
  • کوژرانی پۆلیسێکی تورکیا لە بازگەیەکی ئامەد

لە دەستڕێژی سەر هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە بازگەیەکی ناوچەی باغلاری پارێزگای ئامەد، پۆلیسێکی تورکیا کوژرا.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی NTV، لە هەڵمەتێکی دەستڕێژ بۆ سەر هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە بازگەیەکی ناوچەی باغلاری پارێزگای ئامەد لە کاتی پشکنیندا، پۆلیسێکی تورکیا کوژرا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، کەسی هێرشبەر لە کاتی وەستاندنی ئۆتۆمبیلەکەی بە هۆی گوماناوی بوون لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیا، دەستڕێژی کردۆتە سەر ئەو هێزانە و دوای کوشتنی پۆلیسێک لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە.

ئۆپەراسیۆنی هێزی تایبەتی پۆلیسی ئامەد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی  هێرشبەرەکە هێشتا بەردەوامە.