ئەرتەشی تورکیا تانکی ناردنە سەر سنووری یۆنان
تورکیا لە درێژەی بارگرژیی لە گەڵ یۆنان ، دەیان تانکی ناردە سەر سنووری رۆژاوایی خۆی لە گەڵ ئەم وڵاتە .
رۆژنامەی جمهوریەت چاپی تورکیا ئێوارەی شەممە نووسی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دوو کاروانی هەڵگری تانکی لە ناوچەی رەیحانلی و کوملو ی پارزێگەی هاتای هەڵکەوتوو لە باشووری ئەم وڵاتە و نزیک سنووری ئیدلبی سوریا جوڵاندووە .
بە پێی ئەم راپۆرە - ئامانجی ئەم دوو کاروانە سەربازیە پارێزگەی ئەدرنە هەڵکەوتوو لە بەشی ئوروپایی تورکیا و هاوسنووری یۆنانە .
کێشە و بارگرژیی نێوان تورکیا و یۆنان لەسەر سەرچاوەکانی نەوت و گازی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست لە چەند حەوتەی رابردوودا و دەسپێکی دۆزینەوەی گاز لە لایەن تورکیا لە نزیک سنوورەکانی یونان لە رۆژهەڵاتی مدیتەرانە - هەردوو وڵاتی تا ئاستی لێکدانی سەربازیی بردووەتە پێش .
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە سوریەکان باسی پەلاماری لەشکەریانی تورکیا و بەکرێ گیراوانی ئەوانیان کرد بۆسەر دانیشتوانی گوندەکانی گرێ سپی و رفاندنی چەند شارومەند لە سەرێکانی .
لەشکەریانی ئەرتەشی تورکیا بە تۆپخانە - گوندەکانی ناوچەی گرێ سپی لەوپەڕی دەوربەری باکووریی رەقە یان کوتاوە . ئەوان هەروەها چەندین کەسی مەدەنیان لە دەوربەری سەرێکانی لە حەسەکە رفاندووە .