کانونی دوھەم 03, 2021 08:50 Asia/Tehran
  • تورکیا 267 کەسی گومان لێکراوی دەستبەسەر کرد

زیاتر لە 260 کەس کە زۆربەیان خەڵکانی بیانین لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی تورکیاوە بە گومانی هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی هێرشی تیرۆریستی دەستبەسەر کران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە  گێڕانەوە  لە ئاناتولی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا باسی دەستبەسەر کردنی زیاتر لە 260 کەس دەکات بە گومانی هەوڵداان بۆ ڕێکخستنی هێرشی تیرۆریستی .

هەواڵی ئەم دەستبەسەر کرانە  دوێنێ  شەممە لە میدیاکانەوە ڕاگەیندرا و ئەمەش لە حاڵێک دایە کە ئۆپەراسیۆنی پۆلیس لە 11 ڕۆژی کۆتایی ساڵی 2020 لە 33 پارێزگای تورکیا بەڕێوە چووە.

لە 267 کەسی دەستبەسەر کراو، 161 کەسیان بیانی و ئەوانی دیکە شارومەندی ئەو وڵاتەن. لەم ئوپەراسیۆنەدا هەندێ چەک و تەقینەوەش دۆزراوەتەوە.

 

سەرپەیڤ