په‌لاماری تالیبان له‌ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌فغانستان
ئاب 31, 2015 14:24 Asia/Tehran
گوته‌بێژی تالیبان باسی کوژرانی 9 که‌سی کردووە دوابه‌دوای په‌لاماره جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌م تاقمه له ئه‌فغانستان دا.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕادیۆپه‌شتووی ده‌ره‌وه‌ی سنوور ،زه‌بیحۆڵڵاموجاهید، گوته‌بێژی تالیبان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ئیدعای کردووه،ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌په‌لامارکردنه‌سه‌ر هێزه‌کانی عه‌بدۆڕه‌شید دۆستۆم، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان له‌شاڕێی نێوان جوزجان وسه‌رپۆل،دووکه‌سیان لێ کوشتن و چوارکه‌سی دیکه‌شیان بڕیندار کرد.ناوبراو ئیدعای کرد، ئه‌ندامانی تالیبان له‌په‌لامارێکی دیکه‌دا له‌ناوچه‌ی "کجک ویالی" له‌نزیکی چاریکار ناوه‌ندی پارێزگای په‌روان، تانکێکی سوپای ئه‌مریکایان ته‌قاندۆته‌وه‌و سێ که‌سیان لێ کوشتوون.