ستۆنی لەجیاتی ئینگلیز سەرۆکایەتی یەکێتی ئوروپا دەگرێتە ئەستۆ
تهمووز 27, 2016 21:16 Asia/Tehran
بیست و هەشت ئەندامی یەکێتی ئوروپا ڕایانگەیاند کە ستۆنی پاش چوونەدەری ئینگلیز لە یەکێتی ئوروپا ، سەرۆکایەتی دەورەیی ئەو یەکێتییە لەنیوەی دووهەمی٢٠١٧دا دەگرێتە ئەستۆ و جێی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ پاش راگەیێندرانی ئەنجامی کۆپرسیی لەسەر چوونەدەری ئینگلیز لە یەکێتی ئوروپا، ترێزا مێی، سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەگوێرەی پلان و بەرنامە داڕێژراوەکان، ناچێتە پێش و بەرپرسایەتی شەش مانگانی سەرۆکایەتی یەکێتی ئوروپا قەبووڵ ناکات.
دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئوروپا حەوتەی پێشوو ڕایگەیاند کە باڵوێزانی بیست و هەشت وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئوروپا، ڕێککەوتننامەیەکیان مۆر کرد کە تێیدا بۆماوەی شەش مانگ بڕیارە ئەستۆنی، لەجیاتی ئینگلیز بەرپرسایەتی سەرۆکایەتی یەکێتی ئوروپای لەئەستۆ بێ .