کانونی دوھەم 19, 2017 21:09 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی لە مەڕ پشتیوانی کردن لە موسڵمانانی میانماڕ

کۆبوونەوەی نایاسایی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی بۆ لێکدانەوەی قەیرانی موسڵمانانی ڕوهینگیا لە میانماڕ بە بڵاوکردنەوەی سێ بەڵگەتامەی سەرەکی داگری بەیاننامەی کۆتایی، بڕیارنامە و جاڕنامەی کوالالامپور کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.

ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی لە بڕیارنامەوبەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی نائاسایی ڕۆژی پێنج شەممەی خۆی دا لە کوالالامپور وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە مەڕ بەردەوامیی ئەشکەنجەو ئازارو کوشت و بڕی موسڵمانانی ڕوهینگیا لە میانماڕ، داوای لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد کە پێبەندی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و مافی مرۆڤ بێ و بۆ گەڕاندنەوەی ئەهوەنی و ئارامش بۆ ناوچە قەیران تێ کەوتووەکان دەست بەجێ هەنگاوی پێویست هەڵگرێت.

لە بەڵگە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی لە کۆبوونەوەکانی کوالالامپوردا هاتووە: دەوڵەتی میانماڕ دەبێ دەستەبەری ئەوە بکات کە هێزەکانی ئاسایشت بە خۆبواردن لە هەرچەشنە هەڵاواردنێک بە گوێرەی یاسا بجوڵێتەوەو ئەوانەی وا تووشی تاوان و دڕندەکاری دەبن سزا بدات.

بەشدارارانی کۆبوونەوەکانی کوالالامپوردا  داوایان لە دەوڵەتی میانماڕ کرد کۆتایی بە حاشا کردنی یگبین و بەردەوامی مافی شارومەندایەتی و شوناسی کلتووریی کەمینەی ڕوهینگیا بێنێ و هەلی گەڕانەوەی پەناخوازانی میانماڕی کە لە ناوخۆی ئەم وڵاتەدا لە ئوردوگاو یان دەرەوەی میانماڕدا دەژین بڕەخسێنێ.

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی هەروەها لە بەیاننامەکەی خۆیاندا بۆ پشتیوانی کردن لە جەماوەری فەلەستین و قودسی پیزۆز، بەردەوامیی شارۆچکەسازیی ڕژێمی زایونی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستینیان ئیدانەوشەرمەزار کردو بە هەنگاوێک لە ئاراستەی  بەکۆڵۆنیاکردنی ئەم ناوچانەیان زانی.

لەم بەیاننامەیەدا لە سەر پێ و شوێنگرتنی ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەی 2343ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ گوشارخستنە سەر ڕژێمی داگیرکەری قودس بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ڕەوتی شارۆچکەسازییەکانی جەخت کراوە.

لەبەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی لە کوالالامپوردا  داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییش کراوە کە بۆ بەفەرمی ناسینی مافی حاشا هەڵنەگری جەماوەری فەلەستین هەوڵ بدات.