شوبات 23, 2017 20:39 Asia/Tehran
  • پێویستیی گۆڕدرانی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی لە هەمبەر مۆسکۆدا

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ڕووسیا، گۆڕدرانی سیاسەتەکانی ڤاشێنگتۆن لە هەمبەر مۆسکۆی لە ئاراستەی چاک بوونەوەی پەیوەندییەکان بە پێویست زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یوری ئوشاکۆف ڕاوێژکاری ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە وتی: لە سەردەمی ئێستادا کۆشکی کرملین هیچ وتووێژێکی لەگەڵ کۆشکی سپی دا نییە.

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتیشی:ڕەوشتی ئێستای نێوان ڤاشێنگتۆن و مۆسکۆ بووەتە هۆی ئەوەی کە هیچ جۆرە پڕس و ڕاوێژێک لە ئاستی باڵادا تەنانەت لە بارەی خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش و کێشەگەلی ئابووریش لە نێوان ئەم دوو وڵاتە نەیەتە ئاراوە.

پوتین و دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو ئەمریکا لە ئەنجامی دوو وتووێژی تەلەفۆنی فەرمانیان داوەتە ڕاوێژکارەکانیان هەتا بەستێنێک بۆ چاوپێکەوتنی سەرکردەکانیان ئامادە بکەن، کەچی هەتا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەم بوارەدا نەکراوە.

پەیوەندییەکانی ڤاشێنگتۆن و مۆسکۆ لە خولی دووهەمی سەرۆکایەتیی باراک ئوباما بەرەبەرە سارد داگەڕاو وەدەرنرانی سی و پێنج دیپلۆماتی ڕوسی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاش ڕەوشتەکەی ئاڵۆزتر کرد.

بە دەست پێ بوونی کاری دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش هەل و مەرجەکە هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهات و ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵات سەبارەت بە ئاڵ و گۆڕە جیهانییەکان لەوانە قەیرانی سووریاو ئۆکرانیاش هەروا بەردەوامە.