شوبات 24, 2017 10:36 Asia/Tehran
  • دۆناڵد ترەمپ : ئەمریکا دەبێ لە گۆڕەپانی چەکی ناڤۆکی دا لە پێشەوەی هەموان بێ

سەرۆک کۆماری هەراسازکەری ئەمریکا لە قسەگەلێکی دژبەیەکدا لەلایەکەوەی خوازیاری قەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی بوو لە لایەکی دیکەشەوە وتی : واشینگتۆن دەبێ بەردەوام خاوەنی گەوەترین جبەخانەی ناڤۆکی بی لە چاو وڵاتانی دیکە .

"دۆناڵد ترەمپ" ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەل ڕۆیتێرز بە بانگەشەی ئەوەی کە خوازیاری جیهانێکی بەدوور لە چەکی ئەتۆمییە وتیشی: بەم حاڵەشەوە ئەمریکا هەرگیز نابێ لە وڵاتانی دیکە تەنانەت وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی خۆی لە بواری چەکی ئەتۆمیدا وەدوا کەوێ.
ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا ڕێککەوتنی ١٠ ساڵەی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا ناسراو بە "نیوستارت" کە دوو لایەن بە پێی ئەو ڕێککەوتنە تا ساڵی ٢٠١٨ دەرفەتیان هەیە بۆ جێبەجێ کردنی هەندێ بەرتەسکیی بنەڕەتی بۆ جبەخانە  ئەتۆمییەکانیان ، بە ڕێککەوتنێکی یەکلایەنە زانی و بە هەڵسەنگاندنی ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ڕێککەوتنی "بەرجام" وتی: ئەمەش یەکێکێکی دیکە لەو ڕێککەوتنە نالەبارانەیە کە ئەمریکا مۆری کردووە.
بە پێی مەزەندە و پێشبینییەکانی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی ئاشتیی ستۆکهۆڵم؛ ئەمریکا لە دەسپێکی ساڵی ٢٠١٦دا ، حەوت هەزار کڵاڤۆکی ئەتۆمی هەبووە.