شوبات 24, 2017 11:46 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانەوەی فەرمانەکەی ئۆباما لەپێناو بەرتەسک کردنەوەی دەکارهێنانی بەندیخانەی تایبەتی لەلایەن

وەزارەتی دادڤانیی ئەمریکا فەرمانی دەوڵەتی پێشووی ولاتەکەی هەڵوەشاندەوە کە لەپێناو کۆتایی هێنان بە دەکارهێنانی بەندیخانەی تایبەتی بۆ زیندانیانی فیدراڵ دەرکرابوو .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "دۆناڵد ترەمپ"سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەم کردەوەی درێژە دەدات بە هەنگاو نان لە ڕێگای هەڵوەشاندنەوە  یان پووچەڵ کردنەوەی ئەو تەگبیرە گرینگانەی کە دەوڵەتی باراک ئۆباما بەڕێوەی بردبوو.
ترەمپی کۆماریخواز بەڵێنی داوە هەموو بڕیار، فەرمان، جاڕنامە و یاسانامە جۆربەجۆرەکان لە هەموو بوارێکدا هەڵوەشینێتەوە، بۆ وێنە ئەوانەی پێوەندییان بە مەسەلەی کۆچ و کۆچبەرانەوە هەیە و لە لایەن باراک ئۆباماوە مۆر کراون بەڵام بە بۆچوونی ئەو لەگەل قازانج و بەرژەوندییەکانی ئەمریکا نایەتەوە .
بەم حاڵەشەوە هەڵوەشاندنەوەی ژمارێک لە تەگبیر و فەرمانەکانی ئۆباما پێویستی بە پەسەن کردنی یاسا و ڕێسای نوێ لە لایە کۆنگرێسەوەیە کە زۆرینەی لە دەستی کۆماریخوازاندایە.
دەوڵەتی ئۆباما بڕیاری دابوو لەبەر ئەو کێشە و گرفتانەی لە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی کاروباری بەندیخانە شەخسی و تایبەتەکاندا بیندراوە، دەکارهێنانیان بەرتەسک بکاتەوە بەڵام ترەمپ نەیاری ئەو فەرمانەیە.
دەوڵەتی ئۆباما ئەم بڕیارەی دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێکی پڕ ڕەخنە  وگازندە گرت کە لەودا ڕاگەیەندرابوو کە بەڕێوەبردنی کاروباری بەندیخانە شەخسی و تایبەتەکان زۆر کەم و کوڕییەکی ئەمنی بەدی دەکرێ و لەوانەدا توند و تیژی و ئەشکەنجە بەکار دەهێندرێ، هەر بۆیە ئەو زیندانیانەی کە لەو چەشنە بەندیخانانە ڕادەگیردرێن پاش ئازاد کرانیان باروودۆخ و مەرجەکانی پێویست بۆ گەڕانەوەی سەرکەوتوانە بۆ نێو کۆمەڵگە و تێکەل بوون بە چالاکیی کۆمەڵایەتییان نییە.