شوبات 24, 2017 16:22 Asia/Tehran
  • وریایی دانی رووسیا بە ڕێکخراوی ناتۆ

نوێنەری ڕووسیا لەڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری "ناتو" وریایی دا سەبارەت بە هەڵوێستی زیانباری ئەو ڕێکخراوەیە بە دژی ڕووسیا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەلکساندر  گروشکو  ، نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوی  پەیمانی ئاتلانتیکی  باکووری ناتۆ ڕۆژی هەینی وتی : ناتۆ  هەروا هەوڵەکان و سیاسەتی دژە ڕوسی  درێژە پێ دەدات کە بو ئەم پەیمانە زیانی هەیە  .

نوێنەری ڕوسیا  لە ناتۆ لە درێژە دا وتیشی : ناتۆ دەبێ سیاسەتەکانی ترسین لە ڕوسیا کە ماوەیەکی زۆرە  جێبەجێ کراوە، بوەستێنێ.

 بەوتەی نوێنەری ڕوسیا لە ناتۆ، ئەگەر بۆ  وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم گرینگایەتی هەیە دەبێ لە سیاسەتی لە ڕوسیا ترسێن پێداچوونەوە بکات و لەگەڵ موسکو سەبارەت بە دابین کردنی ئاسایشی ناوچە وتووێژ بکەن.

نوێنەری ڕوسیا لە ناتۆ  هەروەها وتی : ڕێکخراوی نەتەوەکان هەوڵدان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی وەڵاناوە و هێزی خۆی  بو سەلماندنی هەبوونی ئیدیعای هەڕەشەی ڕوسیا  بەکار دەهێنێ.

سەرباری وشدارییەکانی پەیتاپەیتای مۆسکۆ، ڕێکخراوی ناتۆ ئامادە نەبووە لەمانگەکانی ڕابردوو لە درێژەی  ستراتژی پەرەی دزەی سەربازی خۆی لە نیزیک ڕوسیا و تەنانەت هاوسنووری ئەم وڵاتە، پاشەکشە بکات.