نیسان 24, 2017 16:55 Asia/Tehran
  • ماکرون ولوپن لە قۆناخی دوهەمی هەڵبژاردنەکانی فەرانسا

بە ژوماردنی فرەتر لە سەتی نەوەدوشەشی دەنگەکان ئامانوئیل ماکرون ومارین لوپن بەرەوەی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی فەرانسە بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، ئەنجامی سەرەتایی ژماردنی دەنگەکان خۆلی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی فەرانسە ڕاگەێندرا وئامانوئیل ماکرون ، بەربژاری لیبراڵ ومیانەڕوو ومارین لوپن ، بەربژاری ڕاست خوازی توندڕەو ڕیگایان بڕیە خۆلی دووهەم. ئەم دووبەربژارە دەبێ بۆ وەرگرتنی کلیدی کۆشکی ئیلیزە دوو حەوتەی تر حەوتەمی مانگی مای هەمدیسان پێشبڕکیی بکەن. ئامانوئیل ماکرون  بە سەتی بیست وسێ پۆینت هەشتاوشەش ، لە خۆلی یەکەم پلەی یەکەمی بەدەس هێناومارین لوپن بە سەتی بیست ویەک پۆینت جل وسێ پلەی دووهەمی بەدەس هێنا. فرانسوافیون وژان لوک ملانشون یش نێزیک بە سەتی نۆزدە ی دەنگەکانی بەدەس هێنا. فیون بە قەبوڵ کردنی شکست لە لاینگرانی خۆی داوای کرد لە خۆلی دوهەم بە ئامانوئیل ماکردن دەنگ بدەن. ڕادەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی فەرانسە نێزیک بە سەتی هەشتا ڕاگەیندراوە کە وەکوو هەڵبکاردنەکانی پێشوو لە ساڵی دووهەزارو شازدەیە. ئەمساڵ چل وحەوت ملوین فەرانسی دەتوانن لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن.